له حاڵێكدا به تازه‌یی ئاگری دارستانه‌كانی شارستانی سیروانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام و ناوچه‌ی داڵاهوو له كرماشان، كۆنتڕۆڵ كرابوو، بۆ جارێكی دیكه دارستانه‌كانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه ئاگری گرتووه.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی خۆبه‌خش له شارستانی سیروان و ژینگه‌دۆستانی ناوچه‌ی داڵاهوو به كه‌مترین ئیمكانات هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دا، به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و شنه‌ی شه‌ماڵی هاوینه، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و هێشتا نه‌كوژاوه‌ته‌وه. به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی كرماشان و ئیلام، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره دارستانه‌كانی كرماشان و ئیلام ئاگر ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت فڕۆكه‌ی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دابین بكردایێت، ده‌یان هێكتار له باشترین جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه له ناو نه‌ده‌چوو.