2
سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی بۆكان ڕایگه‌یاند: له ئاكامی ئاگرگرتنی مێرگ و پووش و پاوانی گونده‌كانی ئه‌و شارستانه، ٨٨ هێكتار له‌وه‌ڕگه سووتاوه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، ئاگره‌كان به یارمه‌تی ژینگه‌دۆستان، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه دامركاوه‌ته‌وه به‌ڵام داوا له هاونیشتمانیان كراوه له وه‌رزی وشكه‌ساڵی دا ئاگاداری ژینگه بن. ئاگره‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو زیانێكی زۆری له سرووشتی ئه‌و شارستانه داوه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایێنێت.