41
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا وشه‌ی شه‌هیدیان له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌و شاره سڕیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “دانیال پایبه‌ندی” سه‌ردانی مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێكدانی گڵكۆ و سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاره‌كه‌ی ڕووبه‌ڕوو بووه‌نه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی وشه‌ی شه‌هیدیان له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌موو گیانبه‌ختگردووان سڕیوه‌ته‌وه و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قزی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.