له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٧ تازه‌لاوی كچ و كوڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، كچێكی تازه‌لاوی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “ڕۆژان مۆعین” له ڕێگه‌ی خواردنی ده‌رمانه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. هه‌مان ڕۆژ له شاری خۆڕه‌م ئاوا، كچێكی مێرمنداڵ به ناوی “پارمیدا به‌هرامی” به هه‌ڵدانی خۆی له سه‌ر بینایه‌كی پێنج نهۆمی كۆتایی به ژیانی هێناوه. ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “هۆنیا به‌هرامی” له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، دوو مێرمنداڵی به‌لووچ به ناوه‌كانی “سه‌جاد به‌راهوویی” و “سادق جام جه‌م” له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه خۆیان كوشتووه و له شارستانه‌كانی دێهده‌شت و یاسووج دوو تازه‌لاو خۆیان هه‌ڵواسیوه و ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “پارسا(سۆهه‌یل) فه‌رۆخ زاد”.