له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “شه‌ماڵ ئه‌ورامی” خه‌ڵكی مهاباد، “گوڵاڵه كه‌ریمی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره و “میلاد شیرازی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و خه‌ڵكی بانه له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “شه‌ماڵ ئه‌ورامی” به هۆی هه‌ژاری و گوشاری ئابووری له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له شاری دیوانده‌ره ژنێكی گه‌نج به ناوی “گوڵاڵه كه‌ریمی” و خێزاندار به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ به ناوی “میلاد شیرازی” به هۆكارێكی نادیار له ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی خۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.