ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، “ئیره‌ج خۆسره‌ونیا” سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی بسپۆڕی ئێران له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا ڕایگه‌یاند: ئاماری تووشبووانی شێرپه‌نجه له ئێران شۆكهێنه‌ره و له هه‌ر پێنجهاووڵاتی ته‌مه‌ن ژێر ٥٠ ساڵ، شارومه‌ندێك به‌و نه‌خۆشییه تووش بووه.
له ساڵی ڕابردوو له هه‌ر ده كه‌سی ته‌مه‌ن ژێر ٥٠ ساڵ، یه‌ك كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاماره‌كه چووه‌ته سه‌ره‌وه و له هه‌ر پێنج كه‌سی ته‌مه‌ن ژێر ٥٠ ساڵ، یه‌ك كه‌س تووشی شێرپه‌نجه بووه. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی پزێشكانی ئێران، پیسبوونی هه‌وای به هۆكاری سه‌ره‌كی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زانی و ڕایگه‌یاند: ناستانداردبوونی ماده خۆراكییه‌كان، هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان و كه‌م خۆراكی، نه‌بوونی ئاوی پاك و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به ده‌رمان هۆكاره‌كانی دیكه‌ی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌یه كه حكوومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.