ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی ٥٠ شاری ئێران بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای مه‌شهه‌د هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر په‌ره‌ستاران و هه‌وڵی ڕفاندنی خۆپێشاندهرێكیان داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه ڕزگار كراوه. هه‌روه‌ها له شاری ئه‌راك، دوو په‌ره‌ستار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. په‌ره‌ستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون. شایانی باسه كه به پێی ئاماره ده‌وڵه‌تییه‌كان، له ساڵانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م سێ هه‌زار پزیشك، په‌ره‌ستار و مامۆستای زانكۆ له ئێران كۆچیان كردووه.