ماوه‌ی سێ ڕۆژه بابه‌ك دادبه‌خش، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی تارانی گه‌وره، دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، بابه‌ك دادبه‌خش له نامه‌یه‌كدا له ئاست دۆخی خراپی به‌ندكراوان له زیندانی تارانی گه‌وره ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه. ئێستا ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. لقی ١٠٥ی دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له دوو په‌روه‌نده‌ی تازه‌دا به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه. بابه‌ك له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وانپزیشكی ڕازی گوازرایه‌وه. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ی به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی” به ٤٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد كه ١٦ ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.