سێهه‌مین ڕۆژی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی غه‌زه‌ دژ به‌ حه‌ماس

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ١ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی ناوچه‌ی خان یوونس بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست به‌ ئاكام نه‌گات و دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ئازاد نه‌كرێن، كه‌رتی غه‌زه‌ به‌ سێ ناوچه‌ دابه‌ش ده‌كات و به‌رپرسیاره‌تی ئیداره‌كردن و گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ ئاواره‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ گرووپی حه‌ماس خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار دێنێت و یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان تاڵان ده‌كات. شایانی باسه‌ كه‌ به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسڕائیل له‌ واشینگتۆن و دوو كارمه‌ندی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ كوژراون، گۆمانلێكراوی ئه‌و هێرشه به ناویئێلیاس ڕۆدڕیگێز“‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا دروشمیفه‌له‌ستین ئازاد بكه‌نی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net