سەرۆک هۆزەکانی ڕەققە له‌باره‌ى ده‌نگۆى هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌سه‌ده نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن، “نابێت هەسەدە چەک ڕادەستبکات‌و ده‌سه‌ڵاتى دیمەشق بگەڕێتەوە شاره‌كه‌مان“.
بەگوێرەی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، نوێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لەگەڵ سەرۆک هۆزو کەسایەتییەکانی شاری ڕەققە کۆبوه‌تەوەو تێیدا جەخت لەوەکراوەتەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگە بەڕادەستکردنی چەک‌و کردنە دەرەوەی هەسەدەو گەڕانەوەی حکومەتی دیمەشق بدرێت.
ڕوانگەکە باسی لەوەشکردوە، شاندی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، کۆبونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ سەرۆک هۆزو کەسایەتییەکانی زیاتر لە 15 هۆزی گەورەی ڕەققە ئەنجامداوه، هەروەک نزیکەی 50 نوێنەری پارتە سیاسییەکان‌و ڕۆشنبیران‌و پارێزەرانی مافی مرۆڤ‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی‌و ڕێکخراوەکانی ژنان‌و کەسایەتییە ناوخۆییەکان بەشداربون.