10

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “ئیسلامشەهر” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٠ ساڵە، کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لە سێدارەدانی لە ئارادایە. بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکەی بڵاو نەکراوەتەوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.