سەپاندنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بە سەر ڕۆژنامەوانێک

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕیبەندانی ١٤٠٣، پارێزەریڕەزا وەلیزادەڕۆژنامەوانی ئێرانی_ئامریکایی، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند کە حوکمی دە ساڵ زیندان بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ڕەزا وەلیزادەماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر دوای دەست لە کارکێشانی لەڕادیۆ فەردابۆ ئێران گەڕاوە، ناوبراو لە کاتی گەڕانەیەوە بۆ ئێران تا کاتی دەستبەسەر بوونی لە دەستپێکی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لە ژێر چاودێری ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوو. بە وتەی کەسانی نزیک بەو ڕۆژنامەوانە، ناوەبراو بە بۆنەی هاوکاری نەکردن لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر کراوە. کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە تا ئێستا، بە سەدان ڕۆژنامەوانی دەستبەسەر کردووە و حوکمی زیندانی درێژماوەی بە سەریاندا سەپاندووە و ئازادی ڕاگەیاندنی بە تەواوی سنووردار کردووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net