له ڕۆژانی ڕابردوودا، “محەممەدجەعفەر محەممەدی“، هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه، لەلایەن لقی ١٠٧ی دادگای ٢ی تاوانەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی “بێڕێزی بە هێزەكانی حکوومەت” سزای لێدانی ٤٠ زه‌ربه شه‌لاقی بەسەردا سەپێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محەممەدجەعفەر محەممەدی“، پێشتر سه‌باره‌ت به چوونه‌ژووره‌وه‌ی نایاسایی هێزه‌كانی فه‌راجا بۆ نێو ماڵه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، سكاڵای له دادگای گشتی و ئینقلابی سنه تۆمار كردبوو، به‌ڵام دادگا قه‌ده‌غه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی ده‌ركرد و له به‌رانبه‌ردا سزای ٤٠ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه‌دا سه‌پاند. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٨ ڕۆژ به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.