شادی و خۆشی خەڵکی ئێران و کوردستان پاش کوژرانی عەلی خامنەیی

 

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پاش کوژرانی “عەلی خامنەیی” ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە هێرشی هێزەکانی ئەرتەشی ئاسمانی ئیسرائیل و ئامریکا، خەڵک لە شارەکانی کوردستان و ئێران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، پاش کوژرانی ڕێبەری ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و گەورەترین دیکتاتۆری سەدە بە هێرشی هێزەکانی ئەرتەشی ئاسمانی ئامریکا و ئیسرائیل، خەڵک لە شارەکانی دێهلۆران، سنە، شاباد، دێولان، تاران، کەرەج، مەشهەد و چەندین شاری دیکەی کوردستان و ئێران، ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆشحاڵییان دەربڕی و کوژرانی ئەو دیکتاتۆرەیان پیرۆز کرد. هاوکات لە چەندین شاری ئێران، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوەی خەڵک، دەسڕێژی گوللەیان کرد، بەڵام خەڵک هەر نەچوونەوە ماڵەکانیان، بەڵکوو دەستیان بەسەر چەندین ناوەندی حکومیدا گرت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net