133
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شاریار بەراتینیا چالاکی کرێکاری و سیاسیی خەڵکی لوڕستان لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بەسەرۆکایەتی ئیمان ئەفشاری بەتۆمەتی دەستێوەردان و سازان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٣ ساڵ و حەوت مان، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات ٨ مانگ و چوونەدەرەوەی نایاسیی لە وڵات بە پێدانی ٦ ملوێن تمەن غەرامە و یەکساڵ و ٦ مانگ زیندان بەبۆنەی حوکمی دەرچووی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، لەلایەن دادگای ئینقلابی یاسووجەوە مەحکووم کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو شەممە ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری بازرگان کرایەوو.
ق.ش