36
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ شازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت كه له ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، تا به ئه‌مڕۆ ئیدامه‌ی بووه و ٢٢ هه‌زار كارگه‌ر له ١٢١ شیركه‌ت مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.