65
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پارس واگۆن بۆ شازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی كارخانه‌ی پارس واگۆن خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوهكاره بێكار كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گۆڕانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت وه‌لانانی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه بوون.