شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم و دۆخی ناله‌باری لافاولێدراوانی به‌لووچستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی لێقه‌وماوی به‌لووچستان له‌ گه‌مارۆی لافاودا گیریان خواردووه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه‌ به‌ ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی خۆڕاگری به‌لووچ به‌ به‌له‌می خۆیانه‌وه‌ یارمه‌تی به‌ خه‌ڵكی گییرخواردوو له‌ گه‌مارۆی لافاودا ده‌گه‌ینن و ژنانی دووگیان، به‌ساڵاچووان و منداڵان بۆ شوێنی ئه‌من ده‌گوازنه‌وه‌. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ شارومه‌ندێك به‌هۆی نه‌بوونی ئۆرژانسی خێرا و نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌و له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ جیاتی گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ لافاولێدراوان، سه‌رقاڵی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنن. به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌پۆلی باران بارین هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌ و ٥٠٠ گوند له‌ گه‌مارۆی ئاودایه‌ و ده‌یان پرد ڕووخاوه‌ و ڕێگه‌ و بانه‌كان داخراون، هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان باس له‌ گیرخواردنی ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی خێرا هه‌یه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net