یه‌ك ڕۆژ به‌دوای داخستنی كۆنسولخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێ شاری گه‌وره‌ی ئاڵمان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی هێماكانی شۆڕشی ژینا و وتنههوهی دروشم، له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به‌دوای له‌سێداره‌دانی جه‌مشید شارمه‌هد، بڕیاری به كهشانهوهی نوێنهرهكی له ئێران و داخستنی سێ كۆنسولخانه‌ی ڕژیم له موونیخ، فڕانكفۆرت و هامبوورگ دا. له به‌رانبه‌ر دا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیش هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه وڵامی توند به داخستنی كۆنسولخانهكانیان ئه‌ده‌ن. هاوكات كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی جیهانی پێشوازیان له بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئاڵمان كردووه و پشتیوانی خۆیان له‌و وڵاته ده‌ربڕیوه.