26
شه‌وی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی خۆڕاگری سه‌قز پاش بایكۆتی به‌رینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئاسمانی شاره‌كه‌یان نوورانی كرد.
ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر دوو مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ری بوو، حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان، بندكراوانی سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و گیانبه‌ختكردووان، چالاكانی مه‌ده‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وی وڵات بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دا و خه‌ڵكی كورستان و ئێران به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه چوون، له ماڵه‌وه مانه‌وه و نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.