شایی و خۆشی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پاش مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان و ئێران، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ئاست مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری خۆشیان ده‌ربڕیوه‌.

دایكی “پژمان فاتحی” له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ئێعدامكراو پاش بیستنی هه‌واڵی مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی شایی ده‌ربڕی و كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان به‌ بڵاوكردنی شیرینی له‌ نێو خه‌ڵك دا ڕایانگه‌یاند: به‌ هیوا بووین ئه‌و ئازاره‌ی ئێمه چێژتوومانه ئه‌وانیش بیچێژن. بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیان: به‌ ته‌ما بووین ساتی محاكمه‌كردنیان له‌ دادگا دا ببینین، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست چوو و ئێمه له‌ مردنیان ناڕاحه‌ت نین. به‌همه‌ن قوبادی سینه‌ماكاری كورد له‌ ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی دا به‌ دانانی وێنه‌ی ئه‌و جه‌لاده‌ نووسی: به‌ یادی مه‌هسا، نیكا، سارینا، خودانوور، سه‌تار، نه‌وید، كۆلبه‌ران و هه‌موو ئه‌و گیانه‌ ئازیزانه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ له‌ده‌ست چوون. هه‌روه‌ها دایكی سه‌تار به‌هه‌شتی له‌ په‌یامێكدا وتی: جه‌لادێكی دیكه‌ كه‌م بوو، خۆشحاڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌مڕۆ هه‌زاران دایكی ئازار دیتوو خۆشحاڵن. هه‌روه‌ها ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتانی ئاڵمان و بلژیك شایی و خۆشیان گێڕا و ئاواتی مردنی هه‌موو به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامیان خواست.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net