13
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له مێرمنداڵانی كچ و كوڕی ئه‌ندام له گرووپی ئێسكه‌یت سه‌واری شاری سنه به بۆنه‌ی جێژنی هالۆڤینه‌وه له ئاویه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، منداڵانی چاوگه‌شی شاری سنه به پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌نگین و ڕازاندنی خۆیان وه‌كوو هێماكانی هالۆڤین له پاركی ئاویه‌ر بێ حیجابی ئیجباری ڕێپێوانیان كردووه. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مه‌راسمه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كرا و ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و شاره بینه‌ری ئه‌و چالاكییه بوون.