به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان باسی له هه‌بوونی پێنج هه‌زار و ٧٠٠ قوتابی دووركه‌وتوو له خوێندن له قۆناغی سه‌ره‌تایی كرد و ڕایگه‌یاند: له‌و ڕێژه‌یه پێنج هه‌زار و ٦٠٠ قوتابی شناسایی و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه مه‌دره‌سه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیانی بۆ ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی قوتابیان به كلاسی ده‌رس و ئاستی نزمی سه‌رانه‌ی ئامووزشی له ئوستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه زۆرترین ئاماری دووركه‌وتنه‌وه له پڕۆسه‌ی خوێندن له نێو قوتابیانی ده‌بیرستانی ڕووی داوه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان و ڕووكردنی قوتابیان به بازاڕی كار ئه‌گه‌ڕێته‌وه.