35
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئه‌ندامانی مه‌جلسی ناوچه‌ی “شێران”ی كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یێكدا ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كوردیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
پاش له‌سێداره‌دانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، ئه‌ندامانی حیزبی “د.ب.پ” له باكووری كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌جلسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شێرانی كۆبانی له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و دوو به‌یاننامه‌یان ڕوو له كۆمه‌ڵگای جیهانی خوێنده‌وه.