هاوپه‌یمانی هێزه دیمۆكراتیكه‌كانی ئورووپا(ئا.د.گ.ب) ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خوازیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی عێراق و سووریه بوو.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ده‌وڵه‌تی توركیا پاش دۆڕانی هه‌ڵبژاردن له باكووری كوردستان، به هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و له‌شكه‌ركێشی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی شكسته‌كانی ده‌كاته‌وه. ئه‌ردۆغان ئابووری توركیای ڕوو به ڕووخان بردووده و حیزبه‌كه‌ی متمانه‌ی نێو خه‌ڵكی له‌ده‌ست داوه، ئێستا له ڕێگه‌ی شۆڤوونیسم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیه‌وه ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگای داڕماوی توركیا به‌هێز بكاته‌وه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن هاوئاهه‌نگی كردووه. په‌یوه‌ندیگرتنی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه داگیركارییه‌كانی سنوور ناناسێت و پلانی گه‌وره‌ی پێیه. ئێمه هاوپیمانی هێزه دیمۆكراتیكه‌كانی ئورووپا داوا له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین كه به زووترین كات هێرشه‌كانی ڕابگرێت و كۆتایی به داگیركارییه‌كانی بێنێت.