39
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كوردانی دانیشتووی ئێستانبوولی توركیا، سیدنی له ئۆستڕاڵیا و شتووتگارتی ئاڵمان دژبه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیانه وێڕای ئیدانه‌كردنی لهشكهركێشیهكانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران بوون. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ ئه‌ردۆغان” و “نه‌فره‌ت له داگیركه‌ر” خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌ڵه‌تی فاشیستی توركیا بوون.