12
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به‌ندكراوانی سیاسی و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێران بۆ شه‌سته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیك به ٤٠ به‌ندیخانه په‌یوه‌ست به كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون و تا دێت ئه‌و كه‌مپه‌ینه په‌ره ده‌ستێنت. ڕه‌دكردنی داخوازی پێداچوونه‌وه به سزای سێداره‌ی حاته‌م ئۆزده‌میر، گواستنه‌وه‌ی ١٥ به‌ندكراوی به‌لووچی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی و سه‌پاندی سزای سێداره به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و وریشه مورادی بووه‌ته هۆی توڕه‌یی به‌ندكراوان و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.