ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رده‌م زیندانی ورمێ كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوبراو بوون.
حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، دوای ڕاگوێزران بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ و دواتر گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار، لە بارودۆخێکی تەواو نادیاردا ماوه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه. تاکە پەیوەندیی ناوبراو لەگەڵ دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفوونی چەند چرکەیی لەژێر چاودێریی ئیتلاعاتدا بووە كە بە بنەماڵەكەی گوتووە، “بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌م بکەن“. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له ڕووناهی، كچی گه‌وره‌ی حه‌مید كردووه و پیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی باوكی بكات، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كرێت.