ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان، سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانان و هه‌روه‌ها گوشار بۆ سه‌ر “ژیلا به‌نی یه‌عقووب“، “پژمان مووسه‌وی“، “ئومید فه‌راغه‌ت“، “مه‌ریه‌م شه‌كرانی” و “عالیه موته‌لب زاده“، ڕۆژنامه‌وانانی ئێرانی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
“ئانتۆنی بلانگر” سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان، سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زار كردنی كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی دژ به ڕاگه‌یاندنی ئازاد، خوازیاری پابه‌ند بوونی كۆماری ئیسلامی به به‌ڵێنه‌كانی له ئاست ئازادی به‌یان و ئازادی ڕاگه‌یاندن بوو. هه‌روه‌ها ناوبراو له به‌رده‌وامی وته‌كانیدا، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌لوپوله‌كانیان كه ده‌ستی به سه‌ریانا گرتووه، بوو.