حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو له‌وانه دوو ژن له زیندانه‌كانی ورمێ، نه‌یشابوور، قوم و قه‌زوێن به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یووسف سه‌عیدی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی دوبره‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی ته‌رگه‌ڤه‌ر، “ڕامین له‌وه‌ندپور” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی خه‌ره‌گوش”ی سه‌ر به ناوچه‌ی برادۆست، “په‌رویز قاسمی” خه‌ڵكی گوندی زینده‌شتی سه‌ر به شاس سه‌لماس، “مه‌نسوور ناسری” خه‌ڵكی بۆكان و “په‌روین مووسه‌وی” خه‌ڵكی مه‌راغه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كرا. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فاتمه عه‌بدۆڵڵاهی”، “ناسر عه‌تارۆد” و “جه‌عفه‌ر ئه‌سڵانی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی نه‌یشابوور، قوم و قه‌زوێن ئێعدام كراون.