به‌یانی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، ٣٨ شارومه‌ندی به‌لووچ له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی نۆسره‌ت ئابادی زاهدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نۆسه‌ره‌ت ئاباد و ٣٨ كه‌س له‌وانه چه‌ند ژن و منداڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ناسناوی ٢٠ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “میرخان ناروویی“، “ئیمان ناروویی“، “میلاد ناروویی“، “مێهرشاد ناروویی“، “محه‌ممه‌د ناروویی“، “فه‌زل ئه‌حمه‌د ناروویی“، “فه‌رشید ناروویی“، “سه‌فه‌ر ناروویی“، “یاسین ناروویی“، “مێهدی ناروویی“، “ئازین ناروویی“، “ئه‌مینۆڵڵا ناروویی“، “موحسن ناروویی“، “ئه‌مین ناروویی“، “مووسا ناروویی“، “مه‌جید ناروویی“، “عه‌بدۆلحه‌كیم ناروویی“، “عه‌بدۆلغه‌فوور به‌ندوور“، “ئیمان ده‌همه‌رده” و “ئیمان ناروویی“.