
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان، چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه پارێزانی خه‌ڵكی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م پێنج ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ماهان ئه‌عزه‌می، یه‌حیا ده‌رویشی، ئارام سه‌عیدیان، كامران مورادی و محه‌ممه‌د هجرانی“، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و مه‌هاباد به ناوه‌كانی “شه‌هرزاد ڕه‌زایی، عه‌تیه گوڵچینی، مه‌رزیه مورادوه‌یسی، فۆئاد عێنایه‌تی، حسێن و سینا نی‌ك سێرێشت” و هه‌روه‌ها دوو جه‌وانی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری كامیاران به ناوه‌كانی “ئارتین و ماردین نه‌دیمی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.