27
ڕۆژی چوارشه‌مه ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا له ئۆپراسیۆنێك دا ٢٦ شارومه‌ندی كوردی له چه‌ند شاری باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی فۆڕات نیووز، پۆلیسی توركیا له شاره‌كانی ئێسكی شه‌هیر، ئانتالیا، ئێستانبوول و جووله‌مێرگ هێرشی كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ٢٦ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤه له باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا پاش دۆڕانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و به‌دوای خۆپێشاندانه‌كانی شاری وان ده‌ستی داوه‌ته ڕه‌شبگیری هاووڵاتیان و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.