26
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌شبگیری چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و شه‌پۆلێك له سه‌ركوتی خه‌ڵكیان ده‌ست پێكردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی چوار ڕۆژی سه‌ره‌تایی مانگی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٤ی زاینی دا، به لانیكه‌م ١٧ شارومه‌ندی كورد، له‌وانه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.