4
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٤٤ كه‌س به تۆمه‌تی پاڵپشتی له ئیسڕائیل و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی مه‌سجد سوله‌یمان، جیرۆفت، هه‌مه‌دان و ئیزه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ٣٠ كه‌س به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له ئوستانی هه‌مه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له مه‌سجد سوله‌یمان چوار كه‌س به تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون. له شارستانی جیرۆفت ٧ كه‌س و له ئیزه سێ كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌ندره‌سازیان بۆ كراوه.