شه‌پۆلی سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاران له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له‌ شاری تاران و سووختبه‌رێك و كرێكارێك له‌ به‌لووچستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، سووختبه‌رێك به‌ ناوی ئه‌نوه‌ر ده‌رپه‌ ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌راجا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بلووك له‌ گوندێكی شارستانی سه‌رباز به‌ ناویعه‌بدۆلحه‌ق گه‌هرام زهیته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، له‌ هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. ڕۆژی ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له‌ شاری تاران به‌ ناوه‌كانی ئه‌شكان حسێنی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و فه‌رشید موحسنی بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net