به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی مه‌ده‌نی له مه‌شهه‌د، سێ شارومه‌ندی به‌هایی له ڕه‌فسه‌نجان و دوو نه‌وباوه‌ڕی مه‌سێحی له ته‌ورێز، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون و خانووی شه‌ش شارومه‌ندی به‌هایی دیكه له یه‌زد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه پشكێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌دحسێن حسێنی، وه‌رزشوانی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به پێنج ساڵ و چوار مانگ زیندان سزا دراوه. هه‌روه‌ها دوو نه‌وباوه‌ڕی مه‌سێحی له ته‌ورێز به ناوه‌كانی مێهدی ڕه‌حیمی و كیا نووری نیا سه‌رجه‌م به ٢٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ شارومه‌ندی به‌هایی له ڕه‌فه‌سه‌نجان به ناوه‌كانی ئێلێنا نه‌عیمی، دیدار ئه‌حمه‌دی و بۆشرا موسته‌فه‌وی وێڕای بێ‌تاوان ناساندنیان له دیوانی باڵای وڵات، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون. هاوكات له شاری یه‌زد هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شه‌ش شارومه‌ندی به‌هایی به ناوه‌كانی ڕامین جیوه، جه‌ماڵ قه‌دیرزاده، قودره‌ت میرزایی، مه‌نووچێهر سوبحانی، خه‌ره‌ح شادپور، ته‌راز ئه‌میری و خانووه‌كانیان پشكنیوه و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه.