شه‌پۆلی سه‌ركوتی چالاكانی ژن له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌رزیه حسێنی، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی قشم بۆ دادگای ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كراوه‌، هه‌روه‌ها مه‌هشید گه‌وهه‌ری مامۆستای زانكۆی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوه‌ و گلاره‌ عه‌باسی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران به‌ ٣٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی قشم مه‌رزیه حسێنی، ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و شاره‌ی به‌ تۆمه‌ته‌كانیبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به‌ ڕژیموبێڕێزی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تبۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بانگهێشت كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د، مه‌هشید گه‌وهه‌ری، مامۆستای ئه‌دبیاتی زانكۆی ئه‌و شاره‌ی به‌ تۆمه‌ته‌كانیتۆڕدانی حیجابی ئیجباریوچالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه نه‌یاره‌كانی حكوومه‌تبه‌ ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه‌، به‌ڵام سزاكه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌علیق كراوه‌ و بۆ هه‌میشه له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوه‌. هه‌روه‌ها، گلاره‌ عه‌باسی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران، له‌لایه‌ن لقی ٣٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ ٣٣ مانگ زیندان سزا دراوه‌ و سزاكه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net