شه‌پۆلی سه‌ركوتی ژنان و شارومه‌ندانی به‌هایی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ٢٥ ساڵ زیندان به‌ سه‌ر ژنێكی به‌هایی دا سه‌پێندراوه‌ و سێ چالاكی به‌هایی له‌ تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها خانووی چالاكێكی هونه‌ری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌و پشكێندراوه‌ و دادگاكانی كۆماری ئیسلامی بۆ دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری جه‌رێمه‌ی سێ ملیۆن تمه‌نیان داناوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی باوكی فاتمه‌ داداش زاده‌، چالاكی هونه‌ری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی، خانووه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی پشكنیوه‌. له‌ شاری تاران، سێ شارومه‌ندی به‌هایی به‌ ناوه‌كانی شه‌یدا ڕۆحانی، شیده‌ ته‌وه‌كۆلی و شیلا ته‌وه‌كۆلی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر مۆبایله‌كانیان دا گیراوه‌. هه‌روه‌ها، ڕۆیا سابت، چالاكی مه‌ده‌نی به‌هایی خه‌ڵكی شیراز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیهاوكاری له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی،تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژ به‌ ئیسلامبه‌ ٢٥ ساڵ زیندان، سێ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات، پێنج ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێنج ساڵ بێبه‌ری بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دادگای ڕژیم جه‌ریمه‌ی سێ ملیۆن تمه‌نیان بۆ دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری داناوه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌رداختی نه‌كات، ڕێگه‌ به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ دادگا ناده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net