شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان له‌ كوردستان

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیسرووش نوربه‌خشته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،مێهدی جه‌وانمه‌ردیوبێهروز فه‌یزیخه‌ڵكی شاری سه‌قز، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،سرووش نوربه‌خشخوێنده‌كاری زانكۆی هونه‌ری تارانه‌ و دوای بانگهێشتی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی ڕێبه‌ندان، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. هه‌روه‌ها هاووڵاتیێكی دیكه‌ به‌ ناویمێهدی جه‌وانمه‌ردیخه‌ڵكی شاری دێولان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان بۆ ئیتلاعاتی شاری سنه‌ بانگهێشت كرا و دوای لێپرسینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنی له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌بێهروز فه‌یزیهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزراوه‌. بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌ بۆنه‌ی دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ نیگه‌رانیدان و تا ئێستا به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كی بێ ئاكام ماوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net