31
له ڕۆژانی ڕابردوو، ٦ هاووڵاتی له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه له شاه‌ركانی ورمێ، دیوانده‌ره و سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
٦ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئارام سادقی” خه‌ڵكی شاری سنه، “سه‌لاح فه‌تحی“، “مانی محه‌ممه‌دی“، “ئامانج ئه‌حمه‌دی” و “پویا” خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره و مێرمنداڵیك به ناوی “ئه‌میر حسێن ئیراندگانی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ خه‌ڵكی شاری خاش سه‌ر به پارێزگای ورمێ له لایه‌ن ده‌م و ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بێبه‌شن و چاره‌نووسیان دیار نییه.