
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش سه‌ركوتی به‌رپرسانی قوتابخانه‌ی فرده‌وسی شاری جوانڕۆ و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا له سه‌ریان، قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی دیكه له ئه‌و شاره دژ به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، قوتابیانی كچی قوتابخانه‌ی “په‌روین ئێعتسامی“ی شاری جوانڕۆ، دژ به سته‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌هی گوشار بۆ سه‌ر موعه‌لیمان و به‌رپرسانی قوتابخانه‌ی “فرده‌وس“ی ئه‌و شاره، به وتنه‌وه‌ی سروودی “سروه‌ی به‌یانی“، بوو به هێمای خۆڕاگری خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه كه پێشووتریش كچانی قوتابخانه‌ی “باهۆنه‌ر“ی جوانڕۆ به وتنه‌وه‌ی سروودێكی دیكه دژ به جیاكاری جنسیه‌تی و هه‌روه‌ها سته‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر خه‌ڵك، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیبوو.