شه‌ڕی قورسی نێوان گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ عه‌فرین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێره‌ شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ شاری عه‌فرینی داگیركراو ڕوو ئه‌دات و به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ده‌یان چه‌كدار و كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕ له‌ نێوان چه‌كدارانی دوو گرووپی له‌شكه‌ری حه‌مزه‌ و ته‌حریر ئه‌لشام ڕوویداوه‌ و ده‌یان كه‌س له‌ هه‌ر دوو لاو كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌ندین ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی هه‌ر دوو لاو بوونه‌ته‌ قوربانی و ده‌وڵه‌تی توركیاش ده‌ستێوه‌ردانی نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ باقری كه‌نی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی سه‌ردانی سووریه‌ كردووه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی سووریه مه‌رجی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا، كشانه‌وه‌ی ته‌رته‌شی تورك له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ڕاگه‌یاندووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net