56
به‌یانی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، شه‌ڕێكی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ڕوویدا و فڕۆكه‌كانی تورك ناوچه‌كه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌فسه‌رێكی پله‌به‌رزی توركیا و چه‌ندین هێزی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ریلاكانی پ.ك.ك دا كوژراون و هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی باكووری كوردستان گواسته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا سێ گه‌ریلای یه‌كێنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن گیانیان به‌خت كردووه.