4
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی درۆز له ئوستانی سۆوهیدای سووریا و ده‌یان كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ئوستانی سۆوهیدایان هانداوه درۆزه‌كان له ناو ببه‌ن و چه‌كدارانی پێشووی داعش له په‌یامه‌كانیان دا درۆزهكانیان وه‌كوو به‌راز ناو بردووه كه ئه‌بێ سه‌ریان ببڕن. چه‌كدارانی درۆزیش خۆیان بۆ شه‌ڕی قورس ئاماده كردووه و له چه‌ند ناوچه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ئه‌حمه‌د شه‌رع به شه‌ڕ هاتوون. له ئاكامی پێكدادانه‌كانی شه‌وی ڕابردوودا به لاینكه‌م ٣٠ چه‌كدار له هه‌ردوولا كوژراون و نزیك به ١٠٠ كه‌س بریندار بوون.