ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، تیرۆریستانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له چه‌ند قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر شه‌رڤانانی كورد و شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌تیان گه‌مارۆ دا.
هه‌ر چه‌ند میدیای تیرۆریستان باس له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئه‌وان له ته‌ل ڕه‌فعه‌ت نیین، به‌ڵكوو هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له‌وێ دا به‌رگری له خه‌ڵك ده‌كه‌ن. وته‌بێژه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هه‌روه‌ها وتی: ڕێز له بڕیاری شه‌رڤانانی “ی.پ.گ” و “ی.پ.ژ” ده‌گرن و ده‌زانن كه ئه‌وان له ته‌ل ڕه‌فعه‌ت خۆیان بۆ شه‌ڕێكی درێژماوه ئاماده كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی بۆردوومانی بنكه و باره‌گای تیرۆریستان له ئیدلب و حه‌له‌ب، سه‌ادن چه‌كداری ته‌حریر ئه‌لشام كوژران كه یه‌كێكیان محه‌ممه‌د جه‌ولانی سه‌رۆكی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه بووه. له ناوه‌ندی شاری حه‌له‌بیش، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، ٢٢ كه‌سی مه‌ده‌نی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.