7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له چه‌ند لاوه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری، به‌ڵام هه‌موو هێرشه‌كانیان شه‌ستی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپه جیهادییه‌كان به هاوكاری هێزی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له چه‌ند قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند گوند و به توندی له‌لایه‌ن شه‌رڤانانی شۆرای نیزامنی منبجه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه. شه‌رڤانان به هێرشی پچهوانه بۆ سه‌ر تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را، چه‌ندین ئۆتۆمبێڵ و زرێپۆشیان له ناو برد و تیرۆریستان كه‌لاكی چه‌كداره‌كانیان به‌جێهێشت و هه‌ڵهاتن.