13
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی رێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپره جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج، گرێسپی و عه‌ین عیسا و شه‌ڕێكی قورس له نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستان دا ڕووی دا.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و باشووری كۆبانی، ٩ چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژراون و چه‌ندین كه‌سیان بریندار كراوه. هه‌روه‌ها سێ شه‌رڤان گیانیان له پێناو ئازادی و كه‌رامه‌ت دا به‌خت كردووه و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مران بوون.