57
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، شه‌ڕێكی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه‌ی ئامێدی ده‌ستی پێكرد و چه‌ند كاتژمێری خایاند.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌رته‌شی توركیا پاش هێرشی گه‌ریلاكانی پ.ك.ك بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان، ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی به چڕی بۆردوومان كردووه و ئاگرێكی كه‌وره له پووش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه چه‌كدارییه نه‌زانراوه.