شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان خه‌ڵكی ئازادیخواز و مه‌ئموورانی ڕژیم له‌ هه‌مه‌دان و ئیسفه‌هان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئاته‌ش به‌ ئیختیاره‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاره‌كانی كرماشان، برووجێرد، هه‌مه‌دان، بووشێهر و ئیسفه‌هان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵكانێك كه‌ به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه‌ و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان ئازادیخوازان و به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت ڕوویداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ شاری بووشێهر لاوانی ئازادیخواز به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی حكوومه‌ت وڵامی كۆنه‌په‌ره‌ستانیان داوه‌ته‌وه‌ و له‌ شاری هه‌مه‌دان، ئاته‌ش به‌ ئیخیتارێكی ڕژیم كه‌ به نێهنی وێنه‌ و ویدیۆی له‌ خه‌ڵك ده‌گرت، له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئه‌و شاره‌وه‌ شناسایی و دواتر لێی دراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ دایه. له‌ ئیسفه‌هان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌به‌ مه‌ئموورێكی ئه‌مری به‌ مه‌عرووفیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و له‌ كرماشان، دوو ئاته‌ش به‌ ئیخیتاری حكوومه‌تی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم، چه‌ندین كه‌س له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێدانی مه‌ئموورانی حكوومه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان بۆ ساز كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net